ئەڵماس مستەفا
شاعیر، سوید
………………..
ئەو لە ئەزەلەوە شەیدای گوڵ بوو..
ھەمیشە ئاوێتەی
خەیاڵە رووحییهکان بوو
ئەو لە ھەسارەیەکی تردا ئەگەرا
لەودیو ژیانەوە ئەیروانییە
مەملەکەتی عەشق
ھەمیشە لەگەڵ (با) و باراندا
ئەدوا ھەموو وەرزەکانی
ساڵی لە پریاسکەیەکی
ماچدا کۆئەکردەوە و
ئەیبەخشییە ئەو قەیرە کچانەی
لە چاوەروانیدا دەروونیان ببووه
رەنگە ئیرۆسەییەکانی دۆزەخ.

