لوقمان لەک
شاعێر، کەرکووک
…………………
دەقی خاتوونەکە
.
ئەگەر هـــاتـی
وەکو نمەی بـاران
وەرە
داببارێ لەسەر
جـەستـەم
هێدی هێدی
بەسێمفۆنیای
شیعرو وشــه
بیشـۆرەوە
تــۆزوغوباری
دەردو خــەم !!
.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەڵامی بەندە
.
شیرینەکەم
چاوەڕێم بە
لەگەڵ نمەی
یەکەم بارانی پایز دێم
یەکەم تەزووی
لێوەکانمان
لە یەکەم ماچی گەیشتنم
ئەکەم بە هەوێنی
سڕینەوەی ئازار و خەم
لە ئامێزم ئەتخەوێنم
بە سۆزی ئەشق و
ترپەی دڵ
هەتاکوو خەو ئەتباتەوە
هەر لایەلایەت بۆ ئەکەم

