عەبدوڵڵا خەیات
شاعیر، سلێمانی
………………….
ئەو گوڵانــەی کەبـۆت نـاردم
دەستـەو دوعا نـزایـان کــرد
ئــاوێـزانــی دڵــم بـــوون و
لــەخـۆشیاندا سەمایان کـرد
عەتری بۆن خۆشی فەڕەنسی
قەتـرە قـەترەی گـوڵە کــانتە
ئـــاڵ و واڵای گـوڵـــەکـــانت
ڕەنگــ و بـۆنــی جـلەکـــانـتە
فـرمێسک گەر لـەچاومبــێ
دیارە فرمێسکی خـۆشـــییـە
هێندەی ژیان خۆشمدەوێی
ژیــان بـێ تـۆ مانــای نـیـیـە

