فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەق

گۆران ساڵح
شاعیر، کەرکووک

……………….

 

هەمیشە
پرسیارێک هەیە
لەناو چیمەنەکە
کە با دەیخرۆشێنێت
پێمان دەڵێت :
با
هەموو گیانمان
وەک خاک
لەژێر باران
ڕووت بکەینەوە
تا لە ژوورەوە
فێری نوسینمان بکات
لە سەر کاغەزی سپی

ئاخر ئاسمان کا جوانە
ئەگەر ساف نەبێت
ئاخر ئێمە
چی لە دڵ بکەین
ئەگەر بوو بە تەنەکەی خۆڵ

چی لە زەوی بکەین
ئەگەر بوو بە بیابان؟

ئەگەر ئێمە
پێش باران
پێش چیمەن
خۆمان تیای شاردەوە
بەر لەوەی باران ـ بێت
بەرلەوەی گیا گوێی لەدەنگمان ــ بێت ؟