بێستوون حەسەن
شاعیر، سلێمانی
…………………
وەك شكانی سێبەری ئاو
وەك عیشوەی سەر تەمی خەیاڵ
وەك فڕین ، بەدیار كزەی گەیینی شەو
وەك خوڕەی سەر مەزرای چاوەڕوانیی
تا سەرەتای سەفەری باخ و
تا بزە بە لێواری كۆڵانەكاندا شین
تا ئەودەمەی نەمئەزانی
تۆببە ، چۆن ئەگیرێتە ئێوارانی گوناه
چۆن لە تاریكیدا گۆرانی ئەوترێ و
زەمەن كەی لە گلەیی ئەكەوێ
كەی لە ڕژان ئاوەدانی چێ ئەكرێ و
چەند فەرسەخی تر بەپێوە بی
لە جوانیی مردن ئەگەی
ئەوكاتەی لەبری خۆت
حەریفی ئەو نامانەی
كە دەتگەیەنێتە سەرەتای جێمان
كە دەتبا تا ئەوپەڕی تەڕبون
كە نزیكت ئەكاتەوە لە دەست و خەتی هەنجیر
لە شەرمی یەكەمین دڵۆپەی بەهار
لە ویساڵ ، لە سەحەری داڵغەیەكی دوور

