سەلیم عوسمان
نووسەر، بەریتانیا
……………..
لەئاسمانی پڕ سۆزم و
باخی دڵی پڕ ئەوینم
پێتوابوو هەر بارانی خۆشەویستیت دەبارێ!
لەباخچەی دڵی پڕ ئێشم ڕۆژێ ڕق ناڕوێ!
ڕۆژێ نایەت ئەم بەهەشتەی سازم کردبوو
دۆزەخی ڕقی لێ دروست ببێ!
لەشوێنێ دڵ و گیانی پڕ بەزارم
نەفرەتی بێ باکیتی لەزوبان بترازێ
نا بەهەڵەداچوویت.
کەدەتوانم ئاوبم، ئاگریشم
کە دەتوانم ژیان بم ، ژانیشم
کە دەتوانم هەناسەبم ، مردنیشم
بەهەڵەداچوویت،
ئەوین و ئارامیم سنورێکه،
نەدەبوو بێ ئەمەکی و بێ باکیت بیبەزێنێ
ئەی کچی نێو داستانی ئەوینی لەدەستچوو
دەبوو بزانیت!
دەبوو بزانیت، ئەو مرۆڤەی کە ئەوینت دەیگریێنێ و
ترسی لەدەست دانت دەیلەرزێنێ،
ڕۆژێک دێت هەر ئەو مرۆڤە
دڵشکاوییەکەی دەبێتە دۆزەخێک و
هەر ڕۆژەو یادێکت دەسوتێنێ.
27/October.

