ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
……………..
غوربەت و تاڵی هجران
زیزی کردم!
وەک ڕەنگاڵەی
ڕەنگی پاییز!؟
بۆ ساڕێژی
دڵ پڕ خەیاڵ!
خۆم دەسپارد
بە دیبەر و جامێ مەی و
قاوەیێک تاڵ!
جار جارێکیش!
زەردەخەنە
سەر لێوی بەباری
دەگرتم!؟
پێش ئەوەیکە
هەڵقوڵێ لە ناخی
دڵ!
نەبوونی یار
هیجرانی تاڵ!
ئەیناشت لە
گڵ!
19/11/25

