فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چیرۆک بۆ منداڵان

 وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
عەلی حەمەڕەشید/سلێمانی
……………………………….
زوزو

 زەڕافەیەک هەبوو ناوی زوزو بوو،لەگەڵ هەموو ئاژەڵەکاندا دەژیا، بەڵام دڵتەنگ بوو، چونکە ئاژەڵە بچووکەکان بەهۆی ملی درێژ و جەستەی گەورەیەوە لێی دەترسان. تا زیاتر لێیان نزیک دەبوەوە بۆ یاریکردن لەگەڵیان، ئەوان ڕایان دەکرد لەبەری. بۆیە ڕۆژێک زوزو بڕیاریدا بۆ ماوەیەک لێیان دوور بکەوێتەوە .چوو لە ژێر دارێک دانیشت و بیری لە سروشت کردەوە. لەناکاو گوێی لە گریان و هاواری باڵندەیەکی بچووک بوو. کە لێینزیک بووەوە ، بە هێواشیی لێی پرسی – “چی ڕویداوە باڵندەی بچووک؟باڵندەکە وەڵامی دایەوە: “هێلانەکەم لە سەر دارەکە کەوتۆتە خوارەوە ومنیش ناتوانم بیگەڕێنمەوە شوێنی خۆی.” زوزو زەردەخەنەی کرد و وتی: –هیچ خەمت نەبێت باڵندەی بچوک، من یارمەتیت دەدەم! زەڕافەکە بەهۆی درێژیی ملیەوە، بە ئاسانی توانی بگاتە بەرزترین لقی دارەکە . بە سەلامەتی هێلانەکەی گەڕاندەوە بۆ شوێنەکەی خۆی. سەرجەم ئاژەڵەکان بینیان کە زەڕافە چۆن یارمەتی باڵندەکە دەدات، بۆیە دڵخۆش بوون و دەیانزانی کە ئەو ترسناک نییە، بەڵکو دڵسۆزە. لەو ڕۆژەوە زوزو بووەتە هاوڕێی هەموان و چیتر هەست بە دڵتەنگی و تەنیایی ناکات