فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کۆلارەکەی کــــازیوە

 

چیرۆکە شیعر

عەلی حەمەڕەشید/سلێمانی
……………………………..

کــــازیـــــــــوە حەزی دەکرد

وەکـــــــو منداڵێکی کــــورد

کــــــۆلارە دروســـــــت بکات

بۆ ئاســــــــمانی ھــەڵبدات

ڕۆژێکیان بۆ ئـــــــەم کـــارە

چی دەویســــــت بۆ کــــۆلارە

ھەمووی ھێنا دەســـــت وبرد

کــــــۆلارەی پێ دروســـــتکرد

چوار ئـــاڵای کوردســــــــتانی

بچــوک و جـــــــوانی ھانـــی

لەگەڵ نەخشــەی کوردســـتان

لەســــــەر کـــــــۆلارە داینان

ھــات  چەسپاندی بـــە وردی

بەو کـــۆلارەوە کـــــــــــردی

ئەوســا دەزووی بۆ ھـــــــێنا

چــــووە ســـەربان ھـــەڵیدا

کـــۆلارە بۆ ئاسمان چـــــــوو

ھـــەتا لە چــــــاوان ون بوو

بــــەرز بۆوە دیــــــــــار نەما

کـــــازیوە کەوتە ســـــــەما

لە خــۆشی کـــــــــــۆلارەکەی

ھاواری دەکــرد   ئۆخــــــــەی

ئەو شەوە کـــــــۆلارەی جوان

لای مـــانگ وئەســــــتێرەکان

لـــە ئاســـــــــــماندا مایەوە

تا مــــاندووی حەســــــایەوە

بۆ بــــــەیانی کـــــــــــــۆلارە

دەرکـــــەوتەوە دووبـــــــــــارە

ھەتا لەگــــــەڵ کــــــــــــازیوە

ھـــــــاتەوە لای کـــــــــــــازیوە

بــــەڵام گیانی گـــــــــۆڕا بـــوو

پــــارچـــە پارچــــە نەمـــابوو

بوو بوو بـــە یەک پارچەی شەنگ

بــــە یەک ئالای ڕەنگـــــاوڕەنگ

کــــــازیــوەش بــــــە کـــــامێرا

وێنەیەکــــی گـــــــــرت خــێرا

ئەوســـــا ھـــەزاران  وێــــــنەی

جــوانی وەکـــــــو ئاوێـــــنەی

ھـێناو دای بــــە مـــــــنداڵان

ھەتا دڵخـــــــــــــۆشبن ئەوان

ئاڵاکەیان خـــــــــۆشـــــبوێت

ھیوا خواز بن ســـــــەرکـــەوێت