ڕۆژی ١٥⁄١١⁄٢٠٢٥ فێدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان ، دیاسپۆرا لە شاری ئیسن لە ئەڵمانیا لە ڕێ و ڕەسمێکی تایبەتدا بڕوانامەی خولی سیناریۆ بە سەر قوتابیانی خولەکە دابەشکرا، سەرەتا سەردار جاف سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان ، دیاسپۆرا لە وتەیەکی کورت بە ناوی دکتۆر ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنی نووسەرانی دیاسپۆراوە سپاسی ، بەڕێزان سدیق شەرناخی و دکتۆر جاسۆی وەزیری و ھەموو قوتابیانی خولەکە کرد، پاشان تیشکی خستە سەر کار و چالاکییەکانی فیدراسیۆنی نووسەران کرد ، دواتر سدیق شەرناخی باسی لە ھەنگاوەکانی خولەکە و بە ئەنجام گەیاندن و سەرکەوتنی کرد، پاش ئەوەیش دکتۆر جاسۆی وەزیری لە وتەیەکدا باسی لە گرینگی خولەکە کرد کە تەنھا دەروازەیەک کرایەوە بۆ کار و چالاکی ئەدەبی لە رێی فیدراسیۆنی نووسەرانەوە، دوا بەدوای وتەکان لەلایەن سەرۆک و جێگری سەرۆک و مامۆستای خولەکە و عەبدوڵڵا جوندی بڕوانامە و دیارییەکان بە سەر قوتابیانی خولەکەدا دابەشکرا و خەڵاتی دکتۆر جاسۆی وەزیری کرا کە تەواوی کاتی خۆی بۆ سەرکەوتنی خولەکە تەرخان کرد……
ھاوکات ھەر ڕۆژی ١٥⁄١١⁄٢٠١٥ بڕیاڕی دادگای شاری بۆخوم لە وڵاتی ئەڵمانیاگەیشتە سەرۆکی فیدراسیۆنمان و مۆڵەتی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان، دیاسپۆرای دا کەئازادانە کاری خۆی بۆ ئەدەبی کوردی دا، کە ڕێکخراوێکی نووسەرانی کوردستانی دیاسپۆرا فەرمییە، و مێژووی بڕیارەکەیش ٧⁄١١⁄٢٠٢٥ یە…. لێرەوە بەم بۆنەوە پیرۆزپایی لە تەواوی نووسەرانی کوردستان بەگشتی و نووسەرانی فیدراسیۆنمان لە دیاسپۆرا بە تایبەتی دەکەین ….


