ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
……………
بولبول بە سەرچوو
وەرزی بەهارت!
ئاگام لە دڵی
زۆر بێ قەرارت!
چوڵ و بێدەنگە
جێژوانی یارت!
باخ شەختە گرتی و
زەرد بوو هەڵوەری!
تۆش تازیەبار و
خەمڵاوی خەمی!
خەم مەخۆ!؟ بولبول!
بەهار دێتەوە!
بە باخی گوڵ و جێژوانی
یارت شاد دەبیتەوە!
لە من فێر ببە!؟
ئەژیم بە خەیاڵ
خەیاڵم تەیرە!؟
ئەفرێ یاڵ بە یاڵ!
هەر کوتایی دێ!
ئەم ئینتیزارە!؟
مادام چاوەڕێت
بۆ وەسڵی یارە!
8/11/25

