عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
…………………
ئەمڕۆ ئێمە دڵخــــــۆشین
خەندەمان لەســـــەر لێوە
ئەھا چەند جوان وەستاوین
بۆ پێشــــــوازی لــە ئێوە
…
دەنگی ناسک و خۆشـــمـان
ســـــــۆز و ئــاوازی جیایە
پێشکەش بە ئێوەی دەکەین
ھـــەر دەڵێی مۆسیقـــــایە
…
دەڵێین یاخـــوا بەخێر بێن
دڵخۆشین کـــــە ئێوە دێن
ببینن چـــەند چــــالاکین
ڕۆح سوک و دەرون پــاکین
…
تەماشاکەن چەند جوانین
ھۆی بەختیاریی ژیـــانین
ئێمە ھەموو ئاســــودەین
بۆیە وا دەم بە خـەندەین

