فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئازادی

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج

………………..

موژدە بێت موژدە!
لە گەل و هۆزم
لە کوردستان و خاکی پیرۆزم!
ئەمڕۆ یان سبەیی
هەڵدێ خوری گەش!
تیشکی ئازادی لە ژێر تاپۆی ڕەش!
قەت نایباتە سەر
دۆژمن بە خۆشی!؟
جامی زەهری تاڵ
دەبێ بینۆشێ!
بەسە نەگبەتی بۆ نەتەوەی کورد!
چیتر بۆ دۆژمن
خۆ نەکەینە پرد!
کوردینە بەسە غیرەت بنوێنە!
مافی بەفێڕۆت بە زۆر بستێنە!
باکوور ڕۆژئاوا
باشوور ڕۆژهەڵات!
بە یەکڕیزی گەل بیکەین بە وڵات!
بەسە هەتاکەی سەر دانەوێنین!
خۆ لە لای دۆژمن
پەست و زەلیل کەین!
گشت گەشەی کردووە
دونیا گوڕاوە
هەر نەتەوەی کورد
سەرلێشێواوە!
30 /10/25