فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەگەر تۆ بێیت…

جەمال نەورۆڵی
شاعیر، سلێمانی

………………

ئەگـەر تـۆ بێیت بەڵێن ئەدەم
بتکەم بـەشاژنـی کۆشکی دڵم
لەنێو باخچەی حەوشەکەمان
تەنهـا تـۆ بیت بــەشـای گـوڵم

بۆ هـەرجـێ یە هـەنگـاو بنـێـم
تــۆ بـکـەم بــە هــاوسەفــەرم
پــاشــا بــم یـــان میــری وڵات
تـۆ تاجـێ بیت لـەســەر سەرم

ئەگەر تـۆ بێیت بـەڵێـن ئـەدەم
هەموو ساتێک دڵت خۆشکـەم
بەڵێن ئــەدەم تــا دوا نەفــەس
خەمـەکانت لـەگـەڵ بـەشکـەم

کەسێ نـــابــم وەک ئـــەوانــەی
عــەشــق لایــان وەك کــاڵایـــە
هەرکات هاتیت دوو دڵ مەبـە
دەرگــــای دڵـــم بـــۆت واڵایـــە

بــۆ پـێـشــوازی ئـــەم هـاتـنـەت
گـەر هاتیت وەک شـەکـرە ژنــێ
فــەرشی ســورم ڕا نــەخستــووە
بــەســەر دڵــمـا هــەنـگـاو بـنـێ