فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

🍂🍁پـــایـــز🍁🍂

ڕزگار چاوشین
شاعیر، ھەولێر

……………::..

لــــــەیـــەکــــەم ڕۆژی پـایــزدا
چــاوەڕوانـیــن شـــــــادی بێنێ
بــــە ڕەهــێـڵــەی بــــــا و باران
خــەمــــەکـانــمــان هەڵوەرێنێ

کــاتـــێ گــــــەڵا ڕەنگیان گۆڕا
لـــە قـــەدی دار جـیــا دەبنەوە
وەکــــو ئـــــەو ڕۆژە تـــــاریکە
خـــەفــەت لـــە دڵ دەشارنەوە

چـــۆن گـــەڵاکــــان هەڵدەوەرن
قــــەدەکـــــان نــــوێ دەکەنەوە
ئـــــاوا نــاخـی هـــەر یەکێکمان
بــــە زکــری خـــودا ئاودەینەوە

دەڵێم خودایە بە رەحمی خۆت
نــاخـی مــرۆڤ پــاک کەیتەوە
لـــەگــەڵ هاتنی یـەکــەم باران
شــادی بــــــۆ دڵــمـــان بێتەوە
21/9/2025