فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کارتی سوتاو

ھاراتی زادە

……………

پیرێک نوسی بووی بزانن
لەمەی نـزیـک بـوون خەتەرە
عەقڵ یاخی و ڕەنجیش بێوەر
مـل لەژێـر ڕەحـمی کـەتـەرە
بۆ کارتی سوتاوی شەیوخ
ئەگەر چارە سـەر بوایە مەی
لە فیرقەی میللی نەتئـەبیست
دەنگی عود لەگەڵ سۆزی نەی
تەپڵ و دەف لەکۆڕی عادات
ئیقـاعـیـان نـەدەبوون تێـکەڵ
لێگەڕێ لە کاری گەردوون…
مانگا چۆن ؟ ئەزا !! بەبـێکەڵ
میوە نەئەدرا بەڕێبوار
گوڵ نەیـئەدا بۆ عەسەل لیک
بوغرا بوون نێری ناو خێزان ،
تـەرا ئـەبـوون لـەمـامـر دیـک
باڵق لوتفی نەبوو بێژێت
بـەهـاوســەری دایـکــی ،بـاوە.
نەیئەدۆڕان شا ئەستەهاک
ئــیـمــپـراتــۆریــەی بـە کـاوە