ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
……………
کوا! کەی مەست دەکات
شەراو کون و تاڵ!؟
یار مەستم دەکات
هەردەم بە خەیاڵ!
خەیاڵی مینا!
لاولاو هەڵچووە!
سەرتاپێی باڵام
داگیر کردووە!
ئاوەنگی سەر گوڵ!
ئەنیشێتە دڵ!
چەشنی پەپولە
ئەفڕێ گوڵا و گوڵ!
کە لێو دەنێتە لێوی
گوڵەوە!
لێوم دەپشکێ!؟
وەک خونچەگوڵی
دەم بارانەوە!
29/10/25

