خالید کۆچەر
……………….
ژنێک لە نیشتیمانی غوربەتا ڕێگام لێدەگرێت
قەسیدەیەکم پێدەنووسێت
دەمباتەوە کۆنە هەوارو ژوانی جاران
دەست و پەنجەی نزیکدەکاتەوە لە دەستم
تەماشای چاوەکانی دەکەم فرمێسکی لێدەبارێت
ژنێک قژە پیرۆزەکانی لە بەردەم ئاوێنەی شیعرەکانم
شانە دەکات
بە یادی جاران گۆرانییم بۆ دەلێت و پێمدەلێت :
جوانترین کۆشیعرت پێدەنووسم
ژنێک بە دیارمەوە هەنسکئەداو باس لە غەریبی خۆی دەکات و پێمدەلێت :
سوێند بە هەموو یادگارە پیرۆزەکان
لەو ڕۆژەی تۆم جێهێشتووە بۆ لەحزەیەکیش بێت
تۆم لە یاد نەکردووە
ژنێک
ژنێک
ژنێک سەرتاپا دڵی داگیر کردووم
دەمەوێت تەوقە لە گەل ژنێکیتر بکەم
تا شیعرێکی عاشقانەی بۆ بنووسم
ڕێگام پێنادات
پێمدەلێت : لە دووریش بێت تەنیا من خۆشەویستی تۆم

