فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

فازڵ ..ڕۆژ
شاعیر، کەرکووک

………………

تۆ .. هێنده دڵشکاویت
ڕەنگی خەنەیەکی تۆراو
ئەم دڵشکانەی به هەل زانیوه
خۆی له سەراپای ناخت هەڵسووه
زەمەنێکی دەوێ ..!
ڕەنگی خەنەی تۆراوی ناخت
هەتا ڕەنگی بچێتەوه
له دەست و پەنجەی جوانی بلوورینت
له شەوی خەنەبەندانتا ڕەنگ بگرێتەوە
زەمەنێکی دەوێ ..!
ڕەنگی تۆراوی ناخت بچۆڕێتەوه
هەتا به سەر قژی خاوتا ببارێتەوه
هەڕەشه له و وەرزی خەزانه بکا
که هاتووه ..!
ڕووخساری جوانی له تۆ بسێنێتەوه
26/10/2016