فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تابلۆی ھەورەکان

 عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
………………….

پەڵە ھــەورە سپییەکـان

ســــەرنجیان ڕاکێشاوم

وەک تابلۆ وان لە ئاسمان

زۆر جوانن لەبەر چــاوم

ئاواتە خــــوازم ڕۆژێک

باڵم ھەبێت بۆ فــــڕین

تا گەشتێکی خۆش بکەم

بۆ نێو ئاسمــانی بەرین

تا لەگەڵ ھـەوری جواندا

بە ئارەزووی خۆم بدوێم

بیکەم بە ھاوڕێی خۆم و

ڕازی دڵمـــــی پێ بڵێم

پێی دەڵێم ھاوڕێی ئازیز

لە ئاسمانی کوردسـتان

تابلۆکـــانت وەک کۆتر

بنەخشێنە بۆ ھەمــووان

پێیان بنوســـــە ئـاشتی

با دیـــاربێ لە ئاسمـاندا

دوایی وەک نمـەی باران

ببــارێ بەســــەرمــاندا