ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
…………….
ڕووخسارم گوڕا
پرچم بوو سپی
جوانی خەونێ بوو
چەند زوو تێپەڕی!
وەرزی پیری هات
ڕووی کردە ژینم
وەک داری پایز
کز و بێ تینم !
دەروون ئاڵوزە
تاوێ نشێوە
تاوێ هەورازە!
تاوێ پێکەنین
مینا خۆر گەشە
تاوێ گریانە
وەک هەوری ڕەشە!
تاوێ خەمین و لێوت
بەبارە!
جار جار بێزار و
هەناسەت سوارە
ئەڵێی کێوێکت
لە سەر شان بارە!
با بێت! بەخێر بێت!
پاو پێڵای خێری!
فێری کردووم
قامووسی ژیری!
19/10/25

