فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تێکست

ڕووناک ئاڵتون
شاعیر، سلێمانی

…………………

بەکراسێکی گوڵینەوە ژنێک
باخچە بە باخچە
بۆ واژۆی فڕینێک
دەسوڕێتەوە
باخەوانم دەوێ بڵێ
من غەریب نیم و ڕێگای ماڵی پەپولە پێ دەزانم
باخەوانم دەوێ مەرد !