فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

باخچەی منداڵان

عەلی حەمەڕەشید

شاعير، سلێمانی

………………

باخچــــەکەمان پڕ جوانییە

جێی خۆشیی و شادومـــانییە

بـــۆ ئێمەی بچکۆلە و گوڵڕو

بۆیــە ئازیزە لای ھەمــــوو

بۆ پەروەردە و بۆ فێرکــــردن

جێیەکـە پیرۆزە و مــــــەزن

بۆ یاری و بۆ سەمــا و وێنە

باخچەکـــەم باشترین شوێنە

مامۆستاکـــــان دڵسۆز دیارن

وەکـــــــو خۆری پرشنگدارن

بـــــۆ ئێمەی گوڵ تێدەکۆشن

نــــەرم ونیان و ڕوخـــۆشن

بەبوونی ئـــەوان ئاسـودەین

زۆر ھەست بە ئارامی دەکەین

باخچـــــەی ئێمە پڕ وێنەیە

بۆ ئێمــەی جــــوان ئاوێنەیە

باخچـــــــەی ئێمــە ڕازاوەیە

بۆ زانیـــاری سەرچــــــاوەیە