عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
………………………
منی بچکــۆلە و خونچە
ئەمساڵ دەچم بۆ باخچە
گورج و گۆڵ و نـازدارم
بۆیە وا دڵخۆش دیــارم
..
باخچەئەو جێ جوانەیە
بـــــۆ منداڵان لانەیـە
یاریگــایە بـــــۆ یاری
بۆ فێربــوون و زانیاری
….
گــۆرانی و وێنەکێشـــان
ھۆنراوە و چیرۆکی جوان
شانۆ و سەیران و سەردان
لەبەرنامــەی باخچـەدان
…

