ئەڵماس مستەفا
شاعیر، سوید
………………
باچیتر رووحمان نەرژێتە ناو دەریاکانی مەنفاوە
بائێوارەیەک بەدڵ تەنگی نیشتیمانی عەشقمان جێ نەهێڵێ ئەم بێ دەنگییە شێتم ئەکا شتێک بڵێ
ئەم هەموو بێدەنگییە بەس نەبوو بۆ ئەوەی لە یەکتر بگەین
ئەم هەموو دوورییە بەس نەبوو بۆ ئەوەی یەکترمان خۆش بوێ
شتێک بڵێ ئەم بێدەنگییە شێتم ئەکا

