فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پرسەنامە

 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی ماڵئاوایی نووسەر و شاعیری ناودار مەزگین حەسکۆمان پێگەیشت، کەخاوەنی ١٤ بەرهەمی شیعری چاپکراوە و ئەندامی سەندیکای گشتیی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە سووریایە. ڕۆڵی سەرەکی لە کایەی ڕۆشنبیری کوردی لە سوریا و ئەوروپادا هەبووە، هەروەها خەڵات و ڕێزلێنانی زۆری وەرگرتووە بەهۆی کارەکانی وەک شاعیر و ڕۆشنبیری کورد. ئێمە وەک فیدراسیۆنی نووسەرانی کورد لە ڕەوەند، دڵگرانین بە کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە بەڕێزە، و سەرەخۆشی لە دڵەوە ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکارەکەی دەکەین.

 

سەردار ڕەزا جاف

سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان، دیاسپۆرا