ئاراس گەبەیی
شاعیر، ھەولێر
……………
ئیوارەیەو بەدەم ڪزەی پــــــایزەوە
بەدەم دووری خـــەیاڵێکی ئـــازیزەوە
مات و مەلوول وەك برینێك هەڵ بکۆڵم
هەنگاو دەنێم بەرەو ماڵی تەنیاو چۆڵم
بڵێن بەیار ئەو کورەی خۆشت ویستووە
لە تاو دووریت خەمی دونیای لێ نیشتووە
بەیار بڵێن لەم سەفــــــــەرە زوو بێتەوە
خــــــەرێكە دڵ بۆ دیداری سوێی بێتەوە
ئەو نــــــــــازدارە باڵا بەرزە پەرچم خاوە
ئەو ڪافرە خوێن شیرینە مــەستە چاوە
لەو ڕۆژەوەی بە نیگایەك دڵــــــــــی بردم
بە ئــــــــــــــاواتی بینینەوەی پیری کردم
ئەی هاورێیان مەڪەن لۆمەم لێرەو لەوێ
پەشیمان نیم لەو کەسەی کە خۆشم دەوێ
گەر دووری یــــــار بۆمن ببێ بە زیندانی
دەست هەڵناگرم لە یەك تــــاڵی زولفەکانی
هەروەکوو چۆن هەموو ڕێیەک هەڵدێر نییە
ئەم ئـــــــــــازار و فەنا بونەیش تاوێر نییە
ڕۆژێ دادێ وەك گـــــــزنگی دەمە و بەیان
هەڵدێ ئاسۆی تاریکی ڕێی ئەم عەشقەمان
ئەی ڤینۆسی نیگـــــــار جوانی پەری ئاسا
ئەی بارانی دڵ بزوێنی خــــــــــــەم و تاسە
خۆشم دەوێی وەڪــــوو ڕۆحم وەکوو ناوم
بەو عەشقەوە دەژیم دەمرم هەتا ماوم
\ 30 \ 9 \ 2025 \ ـ کات 10:00 شەو \

