فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رەوانبێژی

عەبدوڵڵا سەڕاج

نووسەر و ڕۆماننووس، سويد

………………………

لە تەك ھەلوێست و جوانی بوێژییە

رستەی گەشی تۆ گەلاوێژییە

سایە و مایەو پایە لای تۆ میرزا

لای تۆ ھەقبێژی ورەوانبێژیە

ئافەرین لە گەڵ رەش و رووتان بووی

لادان لەو رێگایەت قرێژیە

لەپاش رەنجی تاڵی پەنجا ساڵەت

پەسەند بووی لای ئەم رەخنە چێژییە

دارێژی کارت بۆ واتای قووڵت

بۆ زامی رەوانت سارێژییە

وا گەیشتە لوتکە ئەرکی ئەستۆت

کۆمکارەکانت زەخم بێژییە

نەوەک کاری ئاسایی وەك ھەموو

سوور بووی لەسەر ئەو بروا تیژییە

ئارام و دڵگوشاد بووی پاش نەوەد

چ پێویستت بە فرمێسك رێژییە

Alefors Sweden

09/09-2025