ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
……………
پەپولەیە
ئەگەزێ لێوی گوڵ
بە دڵ!
هەست ناسکە
مینا بولبول
سەر دەنێتە سەر شانی
گوڵ!
چڵاوچڵیە ، کەنارییە
دەچڕێ ستران
بۆ جێژوان!
چاو چراخان
درەوشاوەیە
مانگی تابان!
ڕەنگاڵەیە باخی
ناخی!
چەرخی سرۆشت
دەگێڕێ!
ژان دەیگرێ تاوەکوو
بەرهەمێ دەخوڵقێنێ!
شەرم و عاری
بۆ نییە هەرچێ بێت
ئەیدرکێنێ!
شاعیر!
شێتە!عاشقە،! سوفییە!
سەرخۆشی مەیخانەیە!
هێمن و لە سەرخۆیە
گرژ و توقێنەر
نییە!
بێ ئوقڕەیە و کات ناناسێ
هەڵوەدای قەڵەم و کاغەز
وانەیێک بخاتە بەر
باسێ!
لە گشت وەرزێ
دەگونجێ
داری کاجە(کاژ)
لە زریان قەت
نانەوێ!
داهێنەر و خوڵقێنەرە
خوی خاک و ئاوی گرتووە!
ڕازاوەیە
بۆن و بەرام
گوڵستانی
هەڵگرتووە!
21/9/25

