ڕێزان قەساب
شاعیر، سلێمانی
……………….
بەتەنھا خۆم و خۆت
لەشكاندنى بە ڵێنە كان تێدەگه ين
ئاخر كاتێک بە ڵێن دەشکێت ..
ئیتردڵ وەک جاران لێنادات
دڵ جارێکیتر بەقاقاکانی منداڵی و
یاری ماڵەباجێنەکانی کۆڵان
دڵخۆش نابێت
جارێکیتر
بە بازبازێنی بە رهەیوانەئاوەرشێنکراوەکانی کانی قوڵکە دڵخۆش نابێت
چاوشارکێی قوژبنی کەلاوەکان و
قەدی دارچنارەکان ڕایناچڵەکێنێت
ئاخر من و تۆ
لەمەغریبانێکی پڕلە ئازاردا لەیەک وونبووین
بۆیە هەمووبەیانییەکانمان
پڕلەژانە
٢٠٢٥/٢/١٥

