عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
…………………..
پۆلەکـەم جێی خوێندنە
جێگەی یــــاری کردنە
وێنەی جوان جوانی تیایە
هــــەردەڵێی پێشانگـایە
تەختە و هـــۆڵە بۆ شانۆ
دنیایەکــــــە سەربەخۆ
گۆڕەپــــانە بــــۆ یاری
مەڵبەندە بــــۆ زانیـاری
بۆ گــــۆرانی و مۆسیقا
دنیایەکە پـــڕ قــاقــا
ئاسمــــانی پڕ ئۆخەیە
نیشتمانی خۆزگــــەیە
دەریایـــە پان و بەرین
بۆ ناز و ســۆز و ئەوین
بۆیە پۆلەکـــــەم وایە
دڵســـۆزیی مامۆستایە
خۆزگە دەخوازم زوو زوو
پۆلی ئێوەش وادەبـــوو
…

