فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دیدار و چالاکی

نیوەڕۆی ١٨⁄٩⁄٢٠٢٥ ١٨⁄٩⁄٢٠٢٥ بەڕێزان سەردار ڕەزا جاف سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان، دیاسپۆرا و عەبدوڵڵا جوندی ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕاندن و بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی فیدراسیۆن سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان لە یەکێتی ئاوروپا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلژیک کرد، لە لایەن ڕێزدار دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی بەرپرسی نوێنەرایەتییەکەوە پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە ھەماھەنگی نێوانی ھەردوولا کرا، بەتایبەت لەو پرسە گرینگانەی پەیوەستن بە کولتوور و نووسەرانی کورد لە تاراوگە و فیدراسیۆنی نووسەرانەوە، باس لە پرسگەلێکی ھەنووکەییش کرا، بەڕێز ئاژگەیی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ھاریکاریکردنی کاروبارەکانی پێویست بە فیدراسیۆنی نووسەرانە، شاندی فیدراسیۆنمان سپاسگوزاری خۆیان بۆ ئەو بەدەنگەوە ھاتنە دەربڕی و دیدارەکەیش کاتژمێر و نیوێکی خایاند….
ھەروەھا ڕۆژی ٢٠⁄٩⁄٢٠٢٥ بەڕێزان سەردار ڕەزا جاف سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان- دیاسپۆرا و سدیق شەرناخی جێگری سەرۆکی فدراسیۆن لە شاری مونیستر لە باکووری ئەڵمانیا بەشداریان لە دیالۆگی کوردستانی – ئەڵمانی کرد کە تایبەت بوو بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی …. دوو پانێل پێشکەش کرا یەکەمیان سەر لە بەیانی بۆ ھەر یەک لە پرۆفیسۆر دکتۆر ئامان و دکتۆر عەلی دۆڵەمەڕی، پاش نیوەڕۆیش پانێلی دووەم بۆ بەڕێزان دکتۆر ئاوات مستەفا و خاتوو خوناف حاجۆ بەڕێوەچوو….. لە گەڕانەوەیشیاندا لە شاری ئێسن بەشداریان لە کۆڕی بەڕێز نووسەری بەتوانا جان دۆست دا کرد کە تایبەت بوو بە ڕۆمانی “دوا جەنگەکانی ژەنەڕاڵ ” …….