ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج
……………
خۆشە لە کۆشی
مانگەشەو شەوێ!
بنوی بێ خەیاڵ!؟
هەتا کازیوە
لە کێو دەرکەوێ!
لەناکاو پڕچی تەڕی
هەوری ڕەش
ڕووخسارت پۆشێ!
نمنمەی باران
لە ئامێزت نێ و
پلکەزێڕینەت
بۆ بکا بە لانکە!
بە شەماڵ بڵێ
بمهەژێنێت و
نازم هەڵگرێ!
19/9/25

