ڕووناک ئاڵتون
شاعیر، سلێمانی
……………..
بە شەو ڕێت بکەوێتە باخم
سنەوبەر دەکەمە پاسەوانت.
نیوە شەو گرشە گرشی ئەستێرە و
بەیانیان خۆری دەمکەل ،
نەکەی حەڵقەی زوحەل گرێدەی
بەکاروانی گەیشتنم
چی بڵێم بە خان و چیرۆک
وەختێ سیوەیل بکەوێتە تاریکی.
چاوی چاوەڕوانیت ئاو دەدەم
دوریت بەقەهر ئاوەدان دەکەم!
دەبم بەنزیکترین چرا
وەک ڕوخسارت دادەکوترێم،
وەک پیرە عاشقێک و خەیاڵ
دەبم بەحەسیری دڵت
وەک فەرشی سوور
بۆپێشوازیت
چوار وەرزە دەسوڕێم..

