سەردار ڕەزا
شاعیر و ڕەخنەگر، ئەلمانیا
………………………
ھەموو دەمەو سپێدەیەک
لە چرپەی جریوە
بۆنی ئاونگی سەحەر
ڕۆحی ھەناسەی تەم
شەپۆلێکی بەرەو کەنار
ھەنسکی مناڵێکی بێ دەربەس و
منی پڕ خەم
شەو تا بەیان
لە خاکی کوچەکەی تۆوە
خووڕە و ھاژەی چەمێ
سێبەری گوێسەبانەی ئەو دیو ژوانێ
زایەڵەی تۆ
خرمژنی ھەناسەمە
کەنگێ دابێ
لە تەونی جاڵجاڵۆکە
ژوانی گرێدراو
با بردوو بێ
میلۆدی ئیشقی ئەبەدی
بچڕینە گوێی مانگە شەو و
ژوان خانەخوێ بێ
کە مەحووی ئەشکی غوربەت ئەستەمە

