عەبدولقادر نیازی
شاعیرو ڕەخنەگر،مەهاباد
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
” مانگــ” ــیتم پێویستە
لەتێ زەوی مانگ بە و دەمنــــدا خاپوور بخەوە
لەهەر کوێی ئاسمانا بی ڕوو دەدەم مانگ وا ڕووی دا…
کەسێ باسی مانگی دەکرد
: ئاسمان خۆ کونی نییە بۆ کەوتین؟
: مانگی دانا و ئەوەش نوقتە…
/ لەو ڕۆژەوە نوقتەمان بۆ مانگ دانا، گشتمان کون بووین/
ئەی نەتەوە و نایەکگرتووەکان
من لە مێژ و لە مێژوو دەترسم
دەبێ مانگــ بخەوێنین لە وەهما و
خەتێ بەسەر گشت دایرەکاندا بکێشین
بە کونەکانماندا ڕاکەین
نیشتمان نەک کونێکی نەتەوەیی، بازاڕێکی نێونەتەوەییە…
پێویستیت لە کوێی نیشتمانیتدا دانیشێ، مانگ دەمسوورێ.
نیشتمان وەهمێ بوو هەرگیز لە گەڵ شاعیریمدا کۆ نەبۆوە…
ئەو شێعرە دەڕۆم مانگ تینووم
سەرت بنێ بە جیوەوە “نا” ت دەژیم. دەزانم تا وڵات بێ کوێم…
ئانتڕاکتێ بدە نەمرم
من تا وڵات بێ مانگ، ” زەوی” م دێشێ…
(مانگ زەرەرێکە زەمان کردی و خوا بژاردی)…
بڕۆ و ئازادی هیق بکە
هەرچی بە خواوە قورسە بیفرۆشە
نیشتمان بجوو قورس وەک مانگ
تەنیاییتم کە جێ هێشت دەبی بە حەب و ئەفسوردە…
ژنێ زەوییە و مانگ و سوورم هەمووی بۆ شار
لێرە زەوی بەرامبەرمە و گەمارۆیە جەزرم لە تار
رووحم گیرە لە تەنانەت، نیسێم لە مانگ
مانگیت لە هەر کوێ ڕوو بدا، پەڕاوێزێکی بۆ هەنار
ئێرە مانگە، خڕترین دیسکۆڕسی قەپاڵ
جێماوی نیشتمانێتی و خوداوەندێکی لیبڕاڵ
لە مانگیتدا قاشێ خوا و لە خوادا مۆدێڕن و میکسم
دابەشی ئاڵتەرناتیو و بێ نیشتمانییەکی فیکسم…
بە دوو هۆ نکۆڵی لە نیشتمان دەکەم :
هیچ و ئەوی تر هیچ ببوورە کە هیچم نەکوت
لێرە ئێستاش بۆنی جۆغڕافیا دەدا خودا…

