فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گیانباز

ئەرسەلان ئالانی
شاعیر و ھونەرمەند

……………….

لەهەر جێیه ک
بانگی ئازادیت گوێ لێبوو
لەوێ ڕا که
چون ئەو بانگە
دەلیلی کوشت و بڕینە
ترسناکە
نه نیشتیمان دەبێته دایکی مەزڵومان
نه گیانبازی
له پێناو نازادی خاکه
نیشتیمان و
سیستەمی سەرمایەداری
گشت ئێواران
له مەیخانەی دادگای وڵات
یەک دەبینن
پێکی نیشتیمانپەروەری
لەیەک دەدەن
ياسا لەهەمبەر مافی گەل
که جەللادێکی بێباکه
ئاموژگاریت دەکەم بڕۆ
کۆتا ژوانی ئەوینداری
لەگەڵ حەبیبەت ببەسته و
ڕۆح و گیانتی بەفیداکه

٢٠٢٥-٩-٥