گوڵزار فەرەج
شاعیر، سلێمانی
……………..
لە هەر شوێنێک بیت لە دڵمدا دەتبینم
لە ڕۆحما دڵنەواییت پێدەدەم
هاوڕێی تەمەنم
توران گیان بەهیوام
خەمەکانت وێنەی گەڵای پاییز
و گەڵا کۆنەکانی بکەون
و ژیانێکی نوێ دەست پێبکەن
گەڵاکانی پاییز دەکەون
بۆ ئەوەی فێرمان بکەن
کە هیچ ساتێ وەک خۆی نامێنێتەوە
ژیان هەر خۆی وێنەی دایکێکی دڵڕەقە
وتاقیکردنەوەیە و بۆ فێربوونی ئەزموونە
سەختی ژیان و چاوپۆشی لەسەختی
میهرەبانییە و ناخی ئێمەی تەنیوە
میهرەبانی ناخمان ئەو ئەستێرانەن
کە تاریکی ڕۆحمان ڕووناک دەکەنەوە
ئەو سیمایانەی ڕۆحن کە تەنانەت
دوای نەبوونیشمان نیشتەجێن
لەبوونی ئێمەدا
وەک ئەوەی بەڵێنێکی ئەبەدی بن
لە نێوان دڵ و قەدەردا

