فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کە شەودێت

تەحسین شێخ ئەحمەد
شاعیر سلێمانی

………………..
شیعر لە پەلەپەلدا دڵی جێ دەمێنی
ماچێک هەرلەناو گۆرانییەکدا دەمینێتەوە
من بەدوای خۆمدا دەگەڕێم
تۆ لەدواهەمین خەیاڵی سەرمدا
تاوێک دەبێت بەگۆرانی و
تاوێک دەبێت بەچێرۆکێکی سەوز و
تاوێک دەبێتە قافییەی شیعرێک
دواجار دەبێتە نیشتیمانە تاقانەکەی دڵی من و
لەناو مندا دەبێتە چەن پەپولەیەکی شیعر
شین بوونت باش
عەسرە شیعری ماچیکت باش
من دەمەوێت
تۆ نیشتیمان ئالێرەبن
ئالێرە گۆرانی ڕاژەنن
ختوکەی پیاوێک بەن
کە هەم گۆرانی و
هەم ماچ و
هەم شیعرو
سەدان وردە ماچ
بە لێوی دڵی ئەوەوە جێماون