ھێمن خورماڵی
شاعیر، سلێمانی
………………
لە بیابان هەنگاو هەنگاو
ئەبڕم خەمی بێدەنگی و چۆڵ
چاوەڕوانی هەورەکانم
لەئاسمانی تەمی پڕخۆڵ
لەبیابان بۆ جارێکیش
بۆتینویەتی ناگێڕن شین
بەخەمباری و دڵێکی تەنگ
لەگەڵ سۆزا ڕێگە دەبڕین
ئەی هەورەکان بۆبێخەمن
چاوەکانتان ناگرین بەخوڕ
بەڕێژنەوە داکەن باران
بۆخاکی زۆر بێ پیت و زڕ

