سروەی بەیان
شاعیر، ھەولێر
…………….
بەعەشقەوە لێم دەڕوانێ
بەبەژن و باڵای جوانیمدا
وەکوو لاولاو تێم دەئاڵێ
خۆی بەقەدم هەڵدەواسێ.
ئەو ….
شاگەشکە دەبم بە دیتنی
لەئاوێنەی ڕووخساری تێر…. تێر
لە خۆمی ونبوو دەڕوانم
ئەو کاتەی بەرامبەرم دەتاسێ.
من ….
هەناری قڵیشاو و هەڵوژەڕەشە و
ترێی ڕەشمیری
بۆ گەرووی وشک و تامەزرۆم
دەکاتە شەرابی مەستی.
عەشق ….
سیحری نیگا،
پاش بانگی شێوان
دەبێتە تێشووی ڕوانینی
بۆ چاوی پڕ نزاو خوماری.
ژوان ….

