پیری
شاعیر، ھەولێر
…………….
لە نێو نیگای چاوی تۆ سووڕ دەخـۆم و گیر دەبم
سەربازێکی سەر کەوتووم یا لـەوێ ئەسیر دەبم
گۆشەی چاوەەکـانی تۆ دەم کا بەمەجنوونی کۆ
یا لەدەشت و دەر دەبم یاخود کەمێ ژیر دەبم
ئەم سەودایەم لەپێشە جاپێی بگەم یان نەگەم
یا دەگـەم بە ویساڵت یـاخـود فـــرە ، پیر دەبم
تیرێکی بی کـەوانــم هیـچ هــەدەفـێ نـا پێکم
بۆ قەوسی ئەبرۆکانت حەتمەن دێـم و تیر دەبم
تاقـیامەت ڕوو بە ڕووم بی تێر نابم لە نێو نیگات
بە دەردی فـارس دەڵێ ئـەمن چـلۆن سیر دەبم
وەکوو پوشێ سووڕ دەخۆم لەنێو دەریای ئیشقی تۆ
پێچ دەدەم سوڕی دەخۆم تا لەشوێنێک گیر دەبم
.

