نازم جاف
شاعیر، کەرکووک
……………….
ته‌نها خاوه‌نی پێنووسێکی ڕه‌شین
به‌ڵام
هه‌وڵ‌ئه‌ده‌ین وێنه‌ی ڕوناکی بکێشین
ژیان
ئه‌و ڕه‌نگه‌ی داوای ئه‌که‌ین پێمان نابه‌خشێت
ته‌نها
پێنووسێك‌و خه‌ونێك‌و ئه‌ڵێ :
وێنه‌ی په‌لکه‌زێڕینه بکێشن
دانیشتین
به‌رامبه‌ر تابلۆیه‌کی سپی
وێنه‌ی هیوامان کێشا له‌گۆشه‌ی خۆڵه‌مێشی
هه‌موو
شکانه‌کان گۆڕا بۆ ده‌رچوونێکی تازه
بێجگه
له‌ڕه‌نگی دڵمان هیچمان لا نه‌بوو
به‌ڕه‌ش
وێنه‌مان کێشا به‌ڵام به‌خه‌ونی ڕه‌نگه‌کانی‌تر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ژیان فێری کردین په‌لکه زێڕینه له‌ئاسمانی ساف ده‌رناکه‌وێ
به‌ڵکو
له‌دوای هه‌ورو زریان له‌دایك ئه‌بێت
ئه‌وه‌ی
به‌مره‌که‌بی ڕه‌ش ئه‌نووسرێ غه‌م نیه
چونکه
ڕه‌نگه‌کان ژیان نابینن تاکو ڕوناکی به‌تاریکیدا تێنه‌په‌ڕێ
…….
ئه‌م پێگه‌یشتوویی‌یه‌ی ئه‌یپۆشین
ڕۆژگار به‌دیاری پێی نه‌به‌خشیوین
به‌ڵکوو به‌چه‌ندین
ئه‌زمونی سه‌خت‌دا چنیومانه
ئه‌م ئارامی‌یه‌ی ڕووخسارمانی گرتووه
پێشتر باجی زۆرمان له‌سه‌ری داوه
هه‌ر ده‌زوویه‌ك له‌م پۆشاکه
پێش ئه‌وه‌ی به‌جێگیری بوه‌ستێ
نرخه‌که‌یمان داوه
به‌ڵێ زۆرجار
که‌وتین‌و پێمان هه‌ڵکه‌وت
له‌لێواری هه‌ڵدێردا
له‌نێوان هه‌ڵکشان‌و داکشاندا
سوپاس
بۆ هه‌ر ئه‌زمونێك سه‌رله‌نوێ
بیرمانی بنیات‌نایه‌وه
سوپاس
بۆ هه‌موو ڕێگا سه‌خته‌کان
فێری‌کردین چۆن مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ سه‌ختیه‌کانی ژیان
به‌خۆڕاگری بکه‌ین
………….

