وریا جەلیزادە
شاعیر، ھەولێر
……………
ئەم وڵاتە پڕاو پڕە لەزوڕنا ژەن
زوڕنا ژەنی ژنم بینی
زورنا ژەنی نانم بینی
زوڕنا ژەنی …. بینی
زوڕنا ژەنی جەنگم بینی
من زوڕنام و هەزار زوڕنا ژەنم هەیە
من نیشتیمانم ، نیشتیمان
گەر نغرۆ بووم ، دەبێ ئەوان کێ بژەنن
شاعیرێکی چەند بەدبەختم
ئەوەی سەرۆکە دەمژەنی
ئەوەی جەلادە دەمژەنێ
ئەوەی دزە من دەژەنێ
وەرن ، ئێوەش من بژەنن
ئەم وڵاتە چاو ساغێکی تێدا نیە
کەس نابینێ
کەس نابیستێ
کەس بۆن ناکا
دەەی بم ،ژ…ە …..ن .. ن !!!

