ڕەنگین سەڵاحەدین
نووسەر، ھەولێر
…………….
لە میدیای کوردیدا، ژنان بە شێوەیەک پیشان دەدرێن کە جەخت لە جوانی جەستە، یان پۆشاک و ئارایشیان دەکەن.
بۆ نموونە، لە ڕیکلام و دراماکاندا، ژنان زۆرجار لایەنی جوانی یان جەستەیی نیشان دەدرێن، گرنگیدان تەنیا ڕووکەشێکی جوان و فەرامۆشکردنی لایەنی توانا و لێهاتوویی و ژیری ژنان مەترسیدارە، چونکە ژنان زۆر لەوە گەورەتر و مەزنترن کە تەنیا باس لە جوانی ڕووکەشی بکرێت، هەرچەندە ئەمە لایەنێکی باشیشی تێدایە کە ئەمەیش دەکرێ هاندەر بێت بۆ ئەوەی خۆیان بە شێوەیەکی ئازادانە پیشان بدەن و هەست بە متمانە بە خۆ بکەن و ببێتە هاندەرێک بۆ بەشداری کردن لە میدیا و کۆمەڵگادا.
میدیای کوردی پێویستە زیاتر بەرەو ئەم گوتارە بڕوات بۆ پەرەپێدانی وێنەیەکی هەمەلایەنە و فراوانتر بۆ ژنان نەک تەنیا چوارچێوەیەکی ڕووکەشی ژنان بخاتەڕوو.چونکە ژنانی کورد خاوەنی مێژوویەکی زێڕینن…
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گرنگی بە بواری ژنان دەدەن ژمارەی ئەو ژنە کوردانەی لە سێدارە دراون و بڵاو بۆتەوە دەریدەخەن کە لە سەدا نەوەد و نۆی تەمەنی ئەم ژنانە لە نێوان ١٨ تا ٢٥ ساڵاندا بووە. بە پێی سەرجەم ئەو توێژینەوانەی کە لە پەیوەندیدا لەگەڵ ژنانی کورد کراوە دەریدەخەن کە :
٦١ ژنی کورد لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ١٣٦٧ ھەتاوی بە تاوانی چالاکی سیاسی لە سێدارە دراون. ئەم ژنانە لە کاتێکدا کۆتایی بە ژیانیان هاتووە کە ١٧ لەسەدیان ژێر ١٨ ساڵ، ٥١ لە سەدیان لە نێوان ساڵەکانی ١٨ تا ٢٥ ساڵان، ٢٥ لەسەدیان لە نێوان ٢٦ تا ٣٠ ساڵان دابووە کە رێکەوتی لە سێدارەدراوی ٢٨ لە سەدیان لە نێوان ساڵەکانی ١٣٦٠ تا ١٣٦٢ی هەتاویدا بووە. ٢٢ لەسەدەکەی تریشیان لە نێوان ساڵەکانی ١٣٦٣ تا ١٣٦٧هەتاویدا بووە. دروشمی زۆر بەجێ و ژیرانەی کۆمەڵە وەک ئامانجی راستەقینەی ئەو ڕێکخراوەیە، داکۆکی کردن لە مافەکانی ژنان و بەشداری دانی ئەوان لە خەباتێکدا بوو کە تێیدا دەبوو ژنانیش بەشدار بن. ژنانیش دەبوو بێ جیاوازی بۆ دەستەبەر کردنی ئاوات و خۆزگەکانیان خەبات بکەن و توانایی و هێزی لەبن نەهاتووی خۆێان بێننە مەیدان و بە هەمووانی نیشان بدەن .
ساڵی ١٣٦١ بۆ یەكەمجار لە هەر چوار پارچەی كوردستان چەغماغەی بەشداری ژنان لە شۆڕش و بەدەستەوەگرتنی چەکی بەرخۆدان لە لایەن کۆمەڵەوە لێدرا. یەكەم دەستەی پێشمەرگەی ژنان لە كۆمەڵەدا چەكدار کران و ئیتر ژنان لە ڕیزی پێشەوە هاتنە مەیدانی خەبات و بەرخۆدان.
ئەم ڕووداوە مێژووییە بۆ یەكەمجار بوو لە كوردستان روویدا و تابوویەكی ئەو سەردەمە بوو كە بە دەستی كۆمەڵە و ژنانی ئازادیخواز شكا. چەكدار بوونی ژنان ئەو مەدالیایە كە هەتا هەتایە لە ملی كۆمەڵەدا دەدرەوشێتەوە و، ژنان دەبنە بەشێکی شۆڕشی کورد …

