چنور ڕەشیدی
شاعیر ، مەریوان
…………….
دەستی تەنیاییم بگرە دەست
دەروونم لە غەمتا پڕە
چاوەڪانم وێڵی ڪۆڵان
لە نەبوونتا دڵم سڕە
پێڪەنینت بڪە بیانوو
بۆ سەرمەستی و ئەوینداری
هەڵبەستی شادی بنێرە
بۆ دێوانەڪەت بە دیاری
سازی ئەشقت ڪۆک بڪەوە
وەرە نێو دنیای خەیاڵم
ببە لەیلا بۆ مەجنوونت
ڕووناڪی ڪە چرای ماڵم

