فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

جەبار سابیر
شاعیر و وەرگێڕ، سلێمانی

…………………….

شەو پشکۆی دامرکاوەی
کوورەی یادەوەرییەکان دەگەشێنێتەوە،
مانگ هەر دەڵێی
لەبیری کردووە پیاسەی شەوانی بکا و
پێدەچێ خۆر
هەواری بردبێتە هەسارەیەکی دیکە
دڵنیا دەبم
شەو و ڕەشایی گرێبەستێکی
هەتاهەتاییان کردووە و
بۆ هەمیشە سەردەنێمەوە

جەبار سابیر