توانا تەھا
شاعیر، ھەولێر
…………..
نازەنینەی ڕوو نەخشینەی چرای ژینەی میهرەبانم
گۆشەگیرەی عەکسەپیرەی هەردەم ژیرەی نوص ئیمانم
گوڵەندامەی شیفای زامەی بۆم ئیمامەی هەر بمێنە
دڵخۆشکەرەی خوون نۆشکەرەی ڕۆحگۆشکەرەی بمدوێنە
هۆ ئەی دوورەی دڵ وەک کوورەی بۆ من نوورەی لەکەس نەچوو
قەلبی واسعی تۆ نەبا دڵیژگەی من بۆ کوێ دەچوو؟
ڕۆح بزێوەی بزەی لێوەی حوسن نێوەی دڵکونکەرە
تاکەکوردەی هەست نەکردەی دڵ من بردەی هەژەندەرە
تۆ هەر خۆتەی نیگابزۆتەی بۆ من نۆتەی با بتژەنم
بەو کیلۆتەی گەر بتبینم لە هەرمۆتەی پێدەکەنم
هۆ قژخاوەی بەڵەک چاوەی دژاژاوەی هەردەم جوانە
لەگەڵ تۆ بم سەربەخۆ بم کوا گرنگە کوێ جێ ژووانە!
شیرین لەبەی خۆش لەقەبەی ، دڵ ئاوریشمەی زۆر غەددارە
خۆت نیشان دەی گەر جار جارە دەبێ بڵێم کوا پەژارە!
تۆ هەوێنی کامەرانیی ، پەریی و حۆریی کامەیانی؟
بۆ بزەی لێوی شیعریشم سەرچاوەیت و هەمیش کانیی
.
.
.

