خاڵەی مەلا
شاعیر، ھەولێر
……………
جێیەک هەیەلە جەستەم دا
لەناو ئەو لاشـە خەستەم دا
لەهەرجێگاو لەهەر شـوێنێ
لە نێــو ڕۆژگاری ئەسـتەم دا
بــــۆ تـــۆ مـــاڵـــە هێـلانەیـە
ئاوازە لــە ناو بــەســــتەم دا
ســـەر چاوەیــە لە بۆ شـعرو
چەپکێ گوڵە لەو دەسـتەم دا
پارچە گۆشتێـــکە لە سـینەو
دورە لــە تاڵی و ســـتەمـــدا
بـــۆ مـــن تینە و بـۆ تــۆ ماڵە
لـەگشت هـێزو بڕەسـتەم دا
قـــەدری بگـــرە تا نــەڕوخــێ
خۆشی بدە بەو هـەسـتەم دا
دڵـــە مـەیکـــە پارچـــە پــەڕۆ
تاکـــو نەڵـــێی لە دەستەم دا
خـــوا حســـابـــی بــۆ کـردوە
تۆ مــەیخـــە دۆزەخ و یەم دا

