فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پێش کەوتنی ڕووناکی

بێریوان محەمەد
شاعیر، فیلەندا

…………..

گریانێک لە مردوو هەستێتەوە..
زەوی تەڕ و ئاسمان هەورە
لە کۆڵانەکانی پشتەوەی
دەربەدەریی و سەرگەردانی من و تۆدا
لە تابووتی هەورەکانی جووڵەیەکی بێ ڕەگدا
لە ژێر پێستی نیگای ئەستێرەکاندا
لە لەرزینی لێوی درزاویی زەویدا
ئەمشەو زەوی لە پێی دڵی باراندا دادەنیشێ
چاوەڕوانی هاتنی تۆ دەکا
تا پێت بڵێ:
تۆ ڕەنگدانەوەی ئەستێرە ئەبەدیەکانیت لە باوشی
ئێوارە تەنیایەکانی مندا.